پێوه‌ره‌كانی ڕیزبه‌ندیی نیشتمانیی زانكۆكان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019)

پێوه‌ر و برگه‌كانی ڕیزبه‌ندیی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان/ ساڵی ٢٠١٩:

یه‌كه‌م/ ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%١٣)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له‌:

1.      ڕێژه‌ی مامۆستا بۆ خوێندكار (%٤)، واته‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك چه‌ند خوێندكاری به‌رده‌كه‌وێت. پێویسته (١) مامۆستا (١٠) خوێندكاری بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

2.     ڕێژه‌ی پرۆفیسۆر بۆ خوێندكار (%٢)، واته‌ هه‌ر پرۆفیسۆرێك چه‌ند خوێندكاری به‌رده‌كه‌وێت. پێویسته (١) پرۆفیسۆر (١٠٠) خوێندكاری بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

3.    ڕێژه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بۆ خوێندكار (%٢)، واته‌ هه‌ر پرۆفیسۆرێكی یاریده‌ده‌ر چه‌ند خوێندكاری به‌رده‌كه‌وێت. پێویسته (١) پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (٥٠) خوێندكاری بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

4.     به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات و مه‌دالیای زانستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی (%١). ده‌بێت خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نێكی ناسراوی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ به‌خشرابێت. پێویسته (١٠٠) مامۆستا (١) خه‌ڵاتیان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

5.     ئه‌نجامدانی خولی ڕاهێنان (%3). پێویسته‌ ماوه‌ی هه‌ر خولێك له‌ 3 هه‌فته‌ و 24 كاتژمێری ڕاهێنان كه‌متر نه‌بێت. پێویسته (١٠٠) مامۆستا (١) خولیان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

6.     ئه‌ندامێتی له‌ كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراوه ‌زانستییه‌كان له‌ ئاستێكی باڵادا (%١). پێویسته (١٠٠) مامۆستا (١) ئهندامێتییان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

 

دووه‌م/ توێژینەوەی زانستی:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٣٧)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له:

1.      ئەو گۆڤارە زانستییانەی لەلایەن زانکۆوە دەردەچن و لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرز (Thomson Reuters)دان (%١).

2.     ڕێژەی گشتیی ئیمپاکت فاکتەری توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرزدان (ئهو گۆڤارانهی كه له لیستی (Clarivate Analytics Journal Citation Reports (JCR))ی تۆمسۆن ڕۆیتەرزدان (%١٨). پێویسته (٣) مامۆستا (١) ئیمپاکت فاکتەریان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

3.    ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرز و سکۆپەس (SCOPUS)دان (%٦). پێویسته (١٠) مامۆستا (١) توێژینەوەیان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

4.     ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرز و سکۆپەسدا نین (%٣)، بهم شێوه‌یه‌ی لای خوارهوه:

  •      بۆ گۆڤاره ناوخۆییهكان پێویستە توێژینهوەکە لهو گۆڤارانهدا بڵاوبكرێتهوه كه له لیستی گۆڤاره پهسهندكراوهكانی زانكۆكانی كوردستاندان.
  •      بۆ گۆڤاره نێودهوڵهتییهكان پێویسته گۆڤارهكه له لیستی دی ئۆ ئهی جهی (DOAJ)دا بێت.
  •      ئهو توێژینهوانهی كه له كۆنفرانسه نێودهوڵهتییهكانی زانكۆكانی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ پێویسته به شێوهی ئۆنلاین بن و مێتاداتا و دی ئۆ ئای (DOI)یان ههبێت. پێویسته (٣) مامۆستا (١) توێژینهوهیان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

5.     ژمارەی داھێنانەکان (%١). پێویسته داهێنانهكه له لیستی دامهزراوهی خاوهندارێتی فكریی جیهانی (World Intellectual Property )Organization WIPO)دا ههبێت و به ناوی زانكۆوه تۆمار كرابێت، بهڵام بهرواری داهێنانهكه گرنگ نییه. پێویسته ههر زانكۆیهك (١) داھێنانی ههبێت بۆ ئهوهی نمرهی تهواو لهم بڕگهیهدا وهربگرێت.

6.     سایتەیشنی گوگڵ سکۆڵەر (Google Scholar Citations) (%٣). ژمارهی سایتهیشنهكان له ڕێی پهیجی گوگڵ سکۆڵەری زانكۆوه وهردهگیرێت نهك ڕاپۆرتی وێبۆمێتریكس، بهڵام ههمان پێوه‌ر و ڕێگای وێبۆمێتریكس بهكاردههێنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی. پێویسته خاوهنی سایتهیشنهكه ستافی وانهوتنهوه یان مامۆستای خانهنشین بێت و ناوی له هیچ زانكۆیهكی تردا نهبێت یان مامۆستای میوان (زائر) بێت. سایتهیشنهكان له مانگی (٨)دا وهردهگیرێن له سهر بنهمای زۆرترین سایتهیشن.

7.     ئەنجامدان و سپۆنسەرکردنی کۆنفرانس یان ۆرکشۆپی ناوخۆیی (%١). پێویسته (١) به‌شی ئهكادیمی (2) کۆنفرانس یان ۆرکشۆپی ناوخۆیی بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

8.     ئەنجامدان و سپۆنسەرکردنی کۆنفرانس یان ۆرکشۆپی نێودەوڵەتی (%٢). پێویسته ههر زانكۆیهك (2) کۆنفرانس یان ۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ئهنجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

9.     ژمارەی ئەو کتێبە زانستییانەی کە لەلایەن دهزگایهكی چاپی بەناوبانگەوە بڵاوکراونەتەوە و له لیستی (Web of Science (WoS))دان (%٢). پێویسته (١٠٠) مامۆستا (١) كتێبی بڵاوكراوه یان (٥٠) مامۆستا (١) چاپتهری كتێبی بڵاوكراوهیان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

تێبینی: سهرجهم زانیارییهكان دهربارهی لیستی گۆڤارهكان و ئاستهكانیان و ههر زانیارییهكی تری تایبهت بهم بڕگهیه له ههردوو وێبسایتی دڵنیایی جۆری زانكۆمان (http://qa.uoh.edu.iq) و ڕیزبه‌ندیی نیشتیمانیی زانكۆكان (http://www.nur-krg.net) دهست دهكهون.

 

سێیه‌م/ چالاکیی نێودەوڵەتی:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٥) ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له:

1.      ژمارەی خوێندکاری نێودەوڵەتی لە زانکۆ (%١). پێویسته (١) خوێندكاری نێودهوڵهتی بهرامبهر به (٥٠) خوێندكاری ناوخۆیی ههبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

2.     ژمارەی مامۆستای نێودەوڵەتی لە زانکۆ (%١). پێویسته (١) مامۆستای نێودهوڵهتی بهرامبهر به (٢٥) مامۆستای ناوخۆیی ههبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

3.    ژمارەی خوێندکارانی (Exchange)ی نێودەوڵەتی له‌ زانكۆ (%١). پێویسته (١) خوێندكاری (Exchange نێودهوڵهتی بهرامبهر به (١٠٠) خوێندكاری ناوخۆیی ههبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

4.     ژمارەی مامۆستایانی (Exchange)ی نێودەوڵەتی له‌ زانكۆ (%١). پێویسته (١) مامۆستای (Exchange نێودهوڵهتی بهرامبهر به (١٠٠) مامۆستای ناوخۆیی ههبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

5.     ئەنجامدانی کار و پرۆژەی ھاوبەش لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و لایەنە زانستییەکاندا، وهك پرۆژهی خوێندنی ماستهر و دكتۆرای هاوبهش (%١). پێویسته ههر بهشێكی زانستی (١) چالاكی نێودهوڵهتی بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

 

چواره‌م/ ڕازیبوونی خوێندکار:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٣)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و بریتییە لە ڕێژەی ڕازیبوونی خوێندکار لە خزمەتگوزارییە زانستی و کارگێڕییەکانی زانکۆ. ئه‌مه‌ش لەڕێی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەنجامدەدرێت کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە سەردانی زانکۆ دەکهن و لەڕێی فۆرمێکی ڕاپرسییەوە فیدباکی خوێندکاران وەردەگرن.

 

پێنجه‌م/ کوالیتی:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٢٧)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له:

1.      پانتایی (مساحة)ی گشتیی پۆلەکانی خوێندن (%١). پێویسته ههر خوێندكارێك (٢.٥ م٢)ی بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

2.     پانتایی (مساحة)ی ژووره‌كانی به‌شه ‌ناوخۆییه‌كان (%١). پێویسته ههر خوێندكارێك (٨ م٢)ی به‌ربكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

3.    ڕێژەی ناوچەی سەوزایی و پارکی زانکۆ (%١). پێویسته ههر خوێندكارێك (٥م٢)ی بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

4.     پانتایی (مساحة)ی ڕووبەری ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی (بە مەتر دوجا) (%١). پێویسته ههر زانكۆیهك (٣٠٠٠٠ یان ٢٠٠٠٠ م٢)ی ههبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت به پێی ئه‌وهی كه زانكۆ بهشی پهروهردهی وهرزشی ههیه یان نا.

5.     ئامادەیی زانکۆ لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت (%٥). له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت لهسهر بنهمای ڕانكینی زانكۆ له وێبۆمێتریكس.

6.     کوالیتیی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆدا (%٢). له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستی و سەلامەتیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.

7.     جێبه‌جێكردنی هه‌رسێ پرۆسه‌كه‌ی دڵنیایی جۆری و ئەنجامەکانیان (%٥). زانستخوازی به‌رده‌وام %١، هه‌گبه‌ی مامۆستا %٢ و فیدباكی قوتابی %٢.

8.     سیستمی ئۆنلاینی دڵنیایی جۆری (%٦). پرۆفایلی ئهكادیمیی مامۆستایان %١، وێبسایتی زانستخوازی به‌رده‌وام و هه‌گبه‌ی مامۆستا %١، نمرهی چالاكییهكانی دڵنیایی جۆری %١، سیستمی e-learning %٢، فیدباكی قوتابی به شێوهی ئۆنلاین %١. له مانگی (٨-٩) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.

9.     متمانه بهخشین (%٥). (١) خاڵ بۆ وهرگرتنی متمانهی نێودهوڵهتی بۆ ههر پرۆگرامێكی خوێندن و (٣) خاڵ بۆ وهرگرتنی متمانهی نێودهوڵهتی بۆ كۆی پرۆگرامهكانی زانكۆ.

 

شه‌شه‌م/ چالاکیی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٧)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له:

1.      چالاکییه‌ وەرزشییه‌كان (%١). بۆ ههر چالاكییهك (٠.١) خاڵ ئهژمار دهكرێت.

2.     چالاکییه‌ ھونەرییه‌كان (%١). بۆ ههر چالاكییهك (٠.١) خاڵ ئهژمار دهكرێت.

3.    پرۆژەی ھاوبەشی زانکۆ و کۆمەڵگا (%١). پێویسته ههر بهشێكی زانستی (١) پرۆژهی بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

4.     ئەو پرۆژانەی کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن و دەبنە داھاتی ئابووری بۆ زانکۆ (%١). پێویسته (٤) بهشی زانستی (١) پرۆژهیان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

5.     بەدەستھێنانی منحه‌ (گرانت) بۆ زانکۆ (%٣). پێویسته ههر مامۆستایهك (٥٠٠) دۆلاری بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

 

حه‌وته‌م/ کتێبخانە:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٤)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له:

1.      ژماره‌ی ناونیشانی کتێبی ئەلیکترۆنی یان چاپکراو لە کتێبخانە (%١). پێویسته ههر بهشێكی زانستی (١٠٠٠) كتێبی بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت. ههروهها پێویسته کتێبه ئەلیکترۆنییهكان لهسهر ئینترانێتی زانكۆ یان سیستمێكی داتابهیس بن.

2.     ژمارەی ناونیشانی گۆڤاری زانستیی نێودەوڵەتی (ئەلیکترۆنی و چاپکراو) کە لەلایەن زانکۆوە سەبسکرایب کراون (%٢). پێویسته ههر بهشێكی زانستی (١٠) گۆڤاری بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت. ئهم بڕگهیه گۆڤارهكانی زانكۆمانی كوردستان ناگرێتهوه.

3.    پانتایی (مساحة)ی ھۆڵەکانی خوێندنەوە لە کتێبخانەدا (%١). پێویسته (١٠٠) خوێندكار (٢.٥ م٢)یان بهربكهوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا زانكۆ نمره‌ی ته‌واو وه‌ربگرێت.

 

هه‌شته‌م/ دەرچووان و دامەزراندن (یان كاركردن)ی خوێندكاران لە کەرتی تایبەتدا:

ئەم بڕگەیە ڕێژەی (%٤)ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له:

1.      دەرچووان: لهسهر بنهمای بوونی وێبسایتی ده‌رچووانی زانكۆ و داتابهیسی بهدواداچوونی ده‌رچووانی ساڵه‌كانی خوێندنی ڕابردوو جگه‌ له‌ ئه‌مساڵی خوێندن و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ ئه‌و وێبسایته‌ پێشكه‌شی ده‌رچووانی ده‌كات ههڵدهسهنگێنرێت (%٢).

2.     ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ (له‌ قۆناغی یه‌كه‌م تا قۆناغی پێش كۆتایی) كه‌ لە کەرتی تایبەتدا دامەزراون یان كار ده‌كه‌ن (%٢).


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

٨/١/٢٠١٩


بۆ بینینی وێنه‌یه‌ك له‌ پێوه‌ره‌كان به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ وێبسایتی فه‌رمی ڕیزبه‌ندیی نیشتمانیی زانكۆكان كلیك لێره‌ بكه‌.