پێویسته هه‌گبه‌ی مامۆستا ئه‌م پێداویستییانه‌ی لای خواره‌وه‌ی تێدا بێت: 1. ژیاننامه‌ی خودی - سی ڤی(CV) 2. ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی كه‌سی بۆ فه‌لسه‌فه و پڕه‌نسیپ و ئامانجه‌كانی مامۆستاكه له ڕووی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵیتی خوێندن و فێركردن لهبوارهكهیدا، وه‌چی به‌باش ده‌زانرێت كه بكرێت بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن. 3. چالاكی مامۆستا له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كان ، ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان، میدیا و ڕۆژنامه و هی تر . 4. ژماره‌ی قوتابیانی مامۆستا له‌و پۆلانه‌ی كه وانه‌یان تێدا پێشه‌كه‌ش ده‌كات . 5. ناونیشانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌یڵێته‌وه له‌گه‌ڵ خشته‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌كان . 6. جۆری تاقیكردنه‌وه‌كان: پرسیار‌و وه‌ڵامی نمونه‌یی و چۆنێتی دابه‌شكردنی نمره‌كان، بانكی پرسیار . 7. به‌ڵگه‌نامه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی وانه وتنه‌وه وه‌ك ئه‌نجامدان و به‌شداریكردن له سیمینار. 8. هه‌ر كۆمه‌ڵه دیكۆمێنت و چالاكیه‌ك كه مامۆستا خۆی به چاكی ده‌زانێ . 9. بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژنه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره زانستیه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات . 10. بڵاوكراوه زانستیه‌كان و په‌ڕتوكی چاپكراو یان وه‌ڕگێڕدراو . 11. به‌شداریكردنی چالاك به به‌ڵگه‌وه له كۆنفڕانس و وۆركشۆپی زانستی . 12. چالاكی تر وه‌ك ئه‌ندامێتی له لیژنه زانستی و كارگێڕیه‌كان: به‌ڵگه‌ی به‌شداری چالاكانه . 13. پاداشت و سوپاسنامه . |