یه‌كه‌م/ ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %١٢ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. ڕێژه‌ی مامۆستا بۆ خوێندكار، واته هه‌ر مامۆستایه‌ك چه‌ند خوێندكاری به‌رده‌كه‌وێت %٤. ب. ڕێژه‌ی پرۆفیسۆر بۆ خوێندكار، واته هه‌ر پرۆفیسۆرێك چه‌ند خوێندكاری به‌رده‌كه‌وێت %٢. ت. ڕێژه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بۆ خوێندكار، واته هه‌ر پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رێك چه‌ند خوێندكاری به‌رده‌كه‌وێت %٢. ث. به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات و مه‌دالیای زانستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی %١. ج. ئه‌نجامدانی خولی ڕاهێنان بۆ ستافی ئه‌كادیمی (پێویسته ماوه‌ی هه‌ر خولێك له 24 كاتژمێری ڕاهێنان یان 3 هه‌فته كه‌متر نه‌بێت) %٢. ح. ئه‌ندامێتی له كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئاستێكی باڵادا %١.
دووه‌م/ توێژینەوەی زانستی: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٤٣ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. ئەو گۆڤارە زانستییانەی لەلایەن زانکۆوە دەردەچن %٢. ب. ئەو گۆڤارە زانستییانەی لەلایەن زانکۆوە دەردەچن و لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرز (Thomson Reuters)دان %١. ت. ڕێژەی گشتیی ئیمپاکت فاکتەری توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرزدان %١٤. ث. ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرز و سکۆپەس (SCOPUS)دان %١٠. ج. ژمارەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان کە لە لیستی تۆمسۆن ڕۆیتەرز و سکۆپەسدا نین (پێویستە گۆڤارەکە دی ئۆ ئای (DOI) ھەبێت) %٧. ح. ژمارەی داھێنانەکان %١. خ. سایتەیشنی گوگڵ سکۆڵەر (Google Scholar) %٣. د. ئەنجامدان و سپۆنسەرکردنی ۆرکشۆپ و کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی %١. ذ. ئەنجامدان و سپۆنسەرکردنی ۆرکشۆپ و کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی یان ھەرێمی %٢. ر. ژمارەی ئەو کتێبە زانستییانەی چاپ و بڵاوکراونەتەوە بەبێ پێداچوونەوەی ھاوەڵ %١. ز. ژمارەی ئەو کتێبە زانستییانەی کە لەلایەن لایەنە زانستییە بەناوبانگەکانەوە بڵاوکراونەتەوە بە پێداچوونەوەی ھاوەڵ %١.
سێیه‌م/ چالاکیی نێودەوڵەتی: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٥ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. ژمارەی خوێندکاری نێودەوڵەتی لە زانکۆ %١. ب. ژمارەی مامۆستای نێودەوڵەتی لە زانکۆ %١. ت. ژمارەی خوێندکاری ئاڵوگۆڕپێكراو (Exchange) له‌گه‌ڵ زانکۆ نێودەوڵەتییه‌كاندا %١. ث. ژمارەی مامۆستای ئاڵوگۆڕپێكراو له‌گه‌ڵ زانکۆ نێودەوڵەتییه‌كاندا %١. ج. ئەنجامدانی کار و پرۆژەی ھاوبەش لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و لایەنە زانستییەکاندا %١.
چواره‌م/ ڕازیبوونی خوێندکار: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٣ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و بریتییە لە ڕێژەی ڕازیبوونی خوێندکار لە خزمەتگوزارییە زانستی و کارگێڕییەکانی زانکۆ. ئه‌م كاره‌ش ساڵانی پێشوو لەڕێی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەنجامدەدرا کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە سەردانی زانکۆیان دەکرد و لەڕێی فۆرمێکی ڕاپرسییەوە فیدباکی خوێندکاران وەردەگیرا. بەڵام بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارە کە لەڕێی ئیمەیڵی خوێندكارانەوە ئەنجامبدرێت. بەشێوەیەک کە فۆڕمی ڕاپرسییەکە دەنێردرێت بۆ ئیمەیڵی خوێندکاران و پێویستە ئەوانیش فۆرمەکە پڕبکەنەوە و ھەر لە ڕێی ئیمەیڵەوە وەڵام بدەنەوە و فۆڕمە پڕکراوەکان بنێرنەوە بۆ وەزارەت. شایانی باسە لەم پرۆسەیەدا تەنانەت ڕێژەی وەڵامدانەوەی ئیمەیڵەکانیش لەلایەن خوێندکارانەوە ئەژمار دەکرێت.
پێنجه‌م/ کوالیتی: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٢٢ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. ژماره‌ی پۆلەکانی خوێندن. ب. پانتایی (مساحة)ی گشتیی پۆلەکانی خوێندن %١. ت. ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له به‌شه ناوخۆیی زانكۆدا ده‌مێننه‌وه. ث. ژماره‌ی ژووره‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان. ج. پانتایی (مساحة)ی ژووره‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان %١. ح. ڕێژەی ناوچەی سەوزایی و پارکی زانکۆ %١. خ. پانتایی (مساحة)ی ڕووبەری ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی (بە مەتر دوجا) %١. د. ئامادەیی زانکۆ لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت %٥. ذ. کوالیتیی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆ‌دا (له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستی و سەلامەتیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت) %٢. ر. جێبه‌جێكردنی هه‌رسێ پرۆسه‌كه‌ی دڵنیایی جۆری (زانستخوازی به‌رده‌وام، هه‌گبه‌ی مامۆستا و فیدباكی قوتابی) و ئەنجامەکانیان. هه‌روه‌ها بوونی سیستمێكی ئۆنلاین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسانه (له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆریی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت) %١١.
شه‌شه‌م/ چالاکیی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٧ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. چالاکییه وەرزشییهكان و ئاستی تیپی وەرزشی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆ له چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كاندا %١. ب. چالاکییه ھونەرییهكان %١. ت. پرۆژەی ھاوبەشی زانکۆ و کۆمەڵگا %١. ث. ژماره‌ی ئەو پرۆژه زانستییانەی کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن و دەبنە داھاتی ئابووری بۆ زانکۆ %١. ج. بەدەستھێنانی منحه (گرانت) بۆ زانکۆ %٣.
حه‌وته‌م/ کتێبخانە: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٥ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. ژماره‌ی ناونیشانی کتێبی ئەلیکترۆنی و چاپکراو لە کتێبخانە (سه‌ردانی مه‌یدانی لەلایەن لیژنەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دڵنیابوون لەم بڕگەیە) %١. ب. ژمارەی ناونیشانی گۆڤاری زانستیی نێودەوڵەتی (ئەلیکترۆنی و چاپکراو) کە لەلایەن زانکۆوە ئیشتراک (سەبسکرایب) کراون %٢. ت. پانتایی (مساحة)ی ھۆڵەکانی خوێندنەوە لە کتێبخانەکانی زانکۆ‌دا %١. ث. خێرایی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کەمپەکانی زانکۆ‌دا (بە مێگابت لە چرکەیەکدا (Mbps)) %١.
هه‌شته‌م/ دەرچووان و دامەزراندن (یان كاركردن)ی خوێندكاران لە کەرتی تایبەتدا: ئەم بڕگەیە ڕێژەی %٣ ی كۆی گشتیی خاڵه‌كانی لەسەرە و پێك دێت له: أ. دەرچووان: بوونی داتابه‌یسی ده‌رچووان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین %٢. ب. ژماره‌ی ئه‌و دەرچووانهی زانكۆ كه لە کەرتی تایبەت دامەزراون (یان كار ده‌كه‌ن) %١. |