به‌ره‌و به‌رزڕاگرتنی ئاستی ئه‌کادیمی
خوێندنی باڵا له هه‌رێمی کوردستان
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری فێرکردن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی
زانستی
پێشه‌کی
زانکۆ و ده‌سته‌کان له هه‌رێمی کوردستان بریتین له کۆمه‌ڵگایه‌کی تێکه‌ڵ له
قوتابی خوێندکار، مامۆستا، زانا و کارمه‌ند که به تێکڕایی هه‌ر هه‌موویان ده‌بێت
پابه‌ندبن به پێشکه‌شکردنی زانست له ئاستێکی به‌رزدا وه له گشت بواره‌کاندا.
دڵنیایی جۆری فێرکردن بریتیه له چه‌ند چالاکیه‌ک که وه‌ڵامی گشت پرسیاره گرنگه‌کان
ده‌داته‌وه... له‌وانه:
(1) دڵنیاکردنی زانکۆ/ ده‌سته‌کان له پێدانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی که ده‌یدات به
قوتابی خوێندکار.
(2) دڵنیاکردن له جۆری خوێندن و گۆتنه‌وه‌ی وانه‌کان.
(3) پشتگیریکردنی قوتابی خوێندکار له‌کاتی وه‌رگرتنی کۆرسه‌کانیان.
(4) ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه و به‌دواداچوون، چاودێریکردن، فایل هه‌ڵگرتن،
بڕیاردان، هه‌ندێ جار لێکۆڵینه‌وه له ناوه‌ڕۆکی وانه‌کان و جۆری گوتنه‌وه‌یان.
به گشتی کارکردن له‌سه‌ر دڵنیایی جۆری خاڵه لاواز و پته‌وه‌کانی ناو زانکۆ/ ده‌سته‌کان
نیشان ده‌دات که دواتر ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رزڕاگرتنی ئاستی
زانست دارێژرێت.
2. په‌یامی دڵنییای جۆری
دڵنیاکردنی قوتابی خوێندکار له ئاستی ئه‌کادیمی زانکۆ وده‌سته‌کان.
3. ئامانج
دروستکردنی ژینگه‌یه‌ک که خوێندن و فێربوون و توێژینه‌وه بگه‌یه‌نێته ئاستێکی
به‌رز و گه‌شه‌یان پێبدرێت به‌جۆرێک هاوتابێت له‌گه‌ڵ ستانده‌ری زانکۆکانی جیهان.
وێڕای هه‌وڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانه و بێوچانی ئیداره و مامۆستا وقوتابی خوێندکار،
پێویستمان به‌وه‌یه هه‌ریه‌که‌و له‌لای خۆیه‌وه به ڕۆحێکی به‌رزه‌وه به‌ره‌و
پیری هه‌نگاوه ئه‌کادیمیه پێویستیه‌کانه‌وه بێین و به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵین به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ت به‌سه‌ر گشتیدا زال بێت. له هه‌رێمی کوردستاندا پێویسته ڕێگه نه‌ده‌ین
که‌مینه‌یه‌کی ته‌مبه‌ڵ کار له زۆرینه‌یه‌ک تێکبدات که ده‌یانه‌وێ به ئه‌رک و
شهونخونیهوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێکی ئه‌کادیمی و پیشه‌یی به‌رز.
4. پلان وداڕشتنی دڵنیایی جۆری فێرکردن (میکانیزم)
پێویسته له هه‌موو زانکۆ و ده‌سته‌کاندا
لێژنه‌یه‌ک بۆ دڵنیایی جۆری فێرکردن دابمه‌زرێت تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین لیژنه‌ی
ژێرتر له کۆلیژو په‌یمانگاکانه‌وه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌که بکات.
له ئاستی هه‌ر به‌شێک لیژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی کارکردن له‌سه‌ر دڵنیایی جۆری
داده‌مه‌زرێ. ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه پێیان ده‌وترێت "رێکخه‌ری
کۆرس" یان "کۆئۆردنهیتهر". ژماره‌ی ئه‌م کۆئۆردنهیتهرانه له‌به‌شی
په‌یوه‌ندار به‌پێی توانای ئه‌و به‌شه داده‌نرێت. یه‌کێک له‌وانه ده‌بێته سه‌رۆکی
لیژنه‌ی به‌شه‌که به مه‌رجێک ڕۆڵی ئیداری تری نه‌بێت.
سه‌رۆک لیژنه‌کانی به‌شه جیاجاکانی ناو کۆلیژێک ئه‌بنه ئه‌ندام له (لیژنه‌ی
دڵنیایی جۆری کۆلیژه‌که). یه‌کێک له‌وان ده‌بێته سه‌رۆکی لیژنه‌که و یه‌کێکی تر
ده‌بێته جێگره‌که‌ی به مه‌رجێک ئه‌وانه کاری ئیداری تریان نه‌بێت.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆلیژه جیاجیاکان ده‌بنه ئه‌ندام له لیژنه‌ی زانکۆ / ده‌سته‌کان
بۆ دڵنیایی جۆری که ئه‌مانیش له‌ژێر سه‌رۆکایه‌تی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک زانکۆ / ده‌سته‌کان
بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ده‌بێت، ئه‌ندامێکی لیژنه‌که‌ش ده‌کرێته جێگری
سه‌رۆکی لیژنه.
ئه‌و لیژنانه سوود له پشتگیری ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له سه‌رۆکایه‌تی
زانکۆ/ ده‌سته‌کان وه‌رده‌گرن و به‌رپرسیار ده‌بن له پیاده‌کردنی ڕێنماییه‌کانی
سه‌ره‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ئاماده‌کردنی په‌رتووکی کۆرسه‌کان و کۆکردنه‌وه
و شیکردنه‌وه‌ی داتا
و فیدباکی قوتابی خوێندکار به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی وه به‌دواداچوونی ده‌رئه‌نجامی
داتا و فیدباکه‌کان.
5. دڵنیایی جۆری تاقیگه و پراکتیکه‌کان:
ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌ستنیشانکردن و که‌مکردنه‌وه و ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌موکوڕیانه‌یه
که‌له تاقییگهکاندا به‌دیده‌کرێن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێکی نموونه‌یی.
دڵنیایی جۆری له تاقیگه‌کاندا بریتیه له ووردی له کاردا و چۆنیه‌تی پێوانه‌کردن
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان ئه‌نجام له‌کاتی دووباره‌کردنه‌وه‌ی کاره‌کاندا.
دوای به‌کارهێنانی ئامێر و که‌ره‌سته کیمیاویه‌کان، یان له‌کاتی تێبینیکردنی به‌یه‌کنه‌گه‌یشتنی
ئه‌نجامه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه چاوهروانکراوهکاندا دڵنیایی جۆری نابێت په‌راوێز
بکرێت.
کارمه‌ندی تاقیگه پێویسته به‌رپرس بێت له‌ته‌واوی که‌ره‌سته و ئامێره‌کان که‌له
تاقیگه‌که‌دا هه‌ن... هه‌روه‌ها ئه‌رکی ئه‌وه که ڕێنماییه‌کانی دڵنیایی جۆری
جێبه‌جێ بکات ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی شیکردنه‌وه ڕۆتینیه‌کان و ناڕۆتینیهکان...
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م تاقیکردنه‌وانه پێویسته له فایلی دیاریکراودا بنووسرێت و هه‌ڵبگیرێت
وه له‌کاتی تێبینیکردنی ئه‌نجامی نائاساییدا پێویسته ڕاپۆرتێک بنووسێت بۆ ڕێکخه‌ری
به‌شه‌که، هه‌روه‌ها پارێزگاریکردن له ئامێره‌کان و چاککردنه‌وه‌یان له ئه‌رکی
ئه‌و بهرپرسهدایه.
6. ڕێکخه‌ری کۆرس (کۆئۆردنهیتهر):
- له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستی به‌ش / لق ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
- خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و زانیاری ته‌واوی هه‌بێت له بواره جیاجیاکانی ئه‌و به‌شه‌ی
کاری لێده‌کات.
- له بڕوانامه‌ی ماسته‌ر که‌متری نه‌بێت.
- شیاو بێت له به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر (وۆرد، سپرێد شیت، داتا بێ‌س).
- زمانی ئینگلیزی بزانێت.
- به‌حه‌زی خۆی ئه‌و کاره بکات.
7. ئه‌رکی ڕێکخه‌ری کۆرس:
- پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره و قوتابی خوێندکار بۆ هه‌ر کارێک که په‌یوه‌ندی
به کۆرسه‌وه هه‌بێت.
- په‌رتووکی کۆرس بۆ قوتابی خوێندکار ڕێکبخات.
- که‌ناڵی په‌یوه‌ندیکردن به قوتابی خوێندکاره‌وه دابێن بکات و به‌رده‌وام ئیمهیل
و به‌ریدی قوتابی خوێندکار بخوێنێته‌وه.
- به به‌رنامه کاره‌کانی ڕێک بخات و په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکی به‌ش و مامۆستای
وانه‌بێژه‌وه بکات تا هیچ وانه‌یه‌ک دوانه‌که‌ویت یان شاغیر نه‌بێت.
- فیدباکی قوتابی خوێندکار بۆ کۆرسه‌که و وانه‌کان مسۆگه‌ر بکات.
سه‌رۆک لیژنه‌ی به‌شه‌کان وێڕای کاره‌کانیان هه‌موو ساڵێک له مانگی ئه‌یلولدا ده‌بێت
ڕاپۆرتێکی تێروته‌سه‌ل پێشکه‌ش به لیژنه‌ی کۆلیژه‌کان بکه‌ن و تێیدا باس له
چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆرسه‌کانی ساڵی ڕابردوو بکه‌ن. ئه‌م ڕاپۆرتانه پوخته ده‌کرێن
و ده‌درێن به لیژنه‌ی به‌رزتر.. دواتر ئه‌مان خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کان و نێگه‌تیڤه‌کانی
ساڵی ڕابردوو ده‌ستنیشان ده‌که‌ن بۆ لیژنه‌ی باڵا.
8. ئه‌رکی مامۆستای وانه‌بێژ:
ئه‌رکی مامۆستای وانه‌بێژه که:
- په‌ڕاوی وانه بۆ هه‌مو بابه‌تێک دابرێژێت وکۆپیه‌ک بداته ڕێکخه‌ری کۆرس و ئه‌ویش
بیخاته په‌رتووکی کۆرسه‌که‌وه.
- وانه‌یه‌کی زانستیانه‌ی تێروته‌سه‌ل و ده‌وڵه‌مه‌ند به نوێترین زانستی سه‌رده‌م
ئاماده بکات.
- به‌پێی پێوه‌ری هونه‌ریانه پوخته‌ی بابه‌ته‌که بخاته سه‌ر پاوه‌رپۆینت و له
وانه‌دا به‌کاری بهێنێ وه له‌کاتی گونجاو‌دا (پێش یان پاش وانه‌که) سلایده‌کان به
چاپکراوی بخاته به‌رده‌م قوتابی خوێندکار.
- نموونه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی نموونه‌یی تاقیکردنه‌وه بخاته ناو په‌رتووکه‌که و
له وانه‌کانیشدا هه‌مان جۆری نموونه بۆ قوتابی خوێندکار شیبکاته‌وه. لێره‌دا
دوو نموونه‌ی پرسیاری ئینشائی و پێنج نموونه‌ی پرسیاری ههمهبژار یان هه‌رجۆره
پرسیارێکی تر نیشان ده‌درێ و چه‌ند خاڵیکی سوودبه‌خش و ڕێنیشانده‌ر ده‌خرێته ڕوو
بۆئه‌وه‌ی قوتابی خوێندکار بزانێ چۆن پلان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه دابنێ و پلانه‌که ئه‌نجام
بدات و دواتر خۆی له شوێنی مامۆستاکه دابنێ بۆئه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌بێ که ئایا
مامۆستا به‌دوای چ په‌یام و خاڵه گرنکهکاندا ده‌گه‌ڕێ و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک
بڕیار له‌سه‌ر دانانی نمره ده‌دات. نموونه‌ی پرسیاره‌کان پێویسته له سێ
ئاستدابن (ئاستی به‌رز، مامناوه‌ندی، نزم).
- پێویسته بۆ هه‌ر کۆرسێک سێ کۆمه‌ڵه پرسیار له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی نموونه‌یی دابنرێت
بۆ ئه‌وه‌ی له کۆتایی کۆرسه‌که لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵانه هه‌ڵبژێرن.
ئامۆژگاریکردنی قوتابی خوێندکار که‌چۆن هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه فێرببێت و له
تاقیکردنه‌وه‌کاندا باشتر وه‌ڵام بداته‌وه، بۆ نموونه: پرسیاره‌که دووجار
بخوێنێته‌وه - بیر له وه‌ڵامه‌که‌ی بکاته‌وه - له لاپه‌ڕه‌یه‌کی جیادا پلانی
بۆ دابنێت – وه‌ڵامه‌که پێشه‌کی و ناوه‌ڕۆک و ده‌رئه‌نجامی تێدابێ.
- دابینکردنی خولی تایبه‌ت له هاویندا وه‌ک (وۆرد، سپرێد شیت، پاوه‌رپۆینت،
داتاشۆ).
External Assessor :9. هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌کی
کۆلیژه‌کان له کۆتایی ساڵدا چه‌ند کۆرسێک هه‌ڵده‌بژێرن بۆ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌کی.
هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌کی ده‌بێت:
- پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و سه‌روتری هه‌بێت و به‌گوێره‌ی توانا له زانکۆ
جیهانیه‌کانه‌وه بێت وه له‌کاتی نه‌بوونی پله‌ی زانستی به‌رز، ده‌کرێت پله‌ی
نزمتر ده‌ستنیشان بکرێت.
- مامۆستیاکی چالاک و ناودار و خاوه‌ن ئه‌زمون بێت له بواری تایبه‌تی خۆیدا یان
له بوارێکی نزیک.
- به‌شدار نه‌بوبێت له وانه‌گوتنه‌وه یان پرۆسه‌ی ئیداره‌کردنی ئه‌و کۆرسه.
10. ڕۆڵی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌کی
- هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی دارشتن و ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی کۆرسه‌که.
- هه‌لسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان –پێویسته ده‌فته‌ره‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی
قوتابی خوێندکار له‌دوای تهسحیحکردن بخرێته به‌رده‌ستی. ده‌بێت به‌لایه‌نیکه‌مه‌وه
سه‌یری سێ نموونه‌ی نمره به‌رز و سێ نموونه‌ی نمره ناوه‌ند و سێی نمره نزم
بکات، ئه‌وجا بڕیار ده‌دات که تهسحیحکردنهکان به‌باشی ئه‌نجامدراون.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی فیدباکی قوتابی خوێندکار.
- پێشکه‌شکردنی پێشنیاز و پرسیارکردن له مامۆستای په‌رپرس. مامۆستای به‌رپرس وه‌ڵامی
پێشنیاز‌و پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه و نیشانی ده‌دات ئایه چۆن و بۆچی.
11. مافه‌کانی قوتابی خوێندکار:
- قوتابی خوێندکار مافی وه‌رگرتنی په‌رتووکی کۆرسی هه‌یه که پێش وه‌خت پێیدرابێ.
- له کۆتایی هه‌موو کۆرسێک، قوتابی خوێندکار ده‌بێ بابه‌ت به بابه‌ت به‌گوێره‌ی
پێوه‌ری فیدباکی بابه‌تیانه ڕاو هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی به گوێره‌ی په‌رتووکه‌که له‌کاتی
وانه گوتنه‌وه‌دا ده‌رببڕێت.
- له‌دوای هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک، قوتابی خوێندکار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ڕاو
هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی له پرۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه به‌گوێره‌ی فیدباکی بابه‌تیانه ده‌رببڕێ.
ئه‌و فیدباکه بۆ خاتری گۆڕانکاری و چاککردنی کۆرس و ناوه‌ڕۆک و شێوازی تاقیکردنه‌وه‌دا
به‌کارده‌هێنرێن، وه هه‌روه‌ها فیدباکه‌که ده‌بێته پێوه‌رێک له پێوه‌ره‌کان بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کۆرسه‌که و به‌شی ناو کۆلیژ و ته‌واوی
کۆلیژه‌که به‌کار ده‌هێنرێت.
- قوتابی خویندکار مافی هه‌یه فۆتۆکۆپی ده‌فته‌ری تاقیکردنه‌وه ببینێت له‌کاتی
پێویستدا.
12. ئه‌رکه‌کانی قوتابی خوێندکار:
زانکۆ ئه‌رک ومافی به‌سه‌ر قوتابی خوێندکاره‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وان ئه‌رک
و مافیان به‌سه‌ر زاکۆوه هه‌یه. له ده‌ستپێکی هه‌موو ساڵێکی نوێی خوێندن کاتێک
قوتابی خوێندکار وه‌رده‌گیرێت له زانکۆ/ ده‌سته‌کان کۆمه‌ڵێک فه‌رمایشت هه‌یه له‌لایه‌ن
زانکۆ/ ده‌سته‌وه ده‌درێت به قوتابی خوێندکار وده‌بێت واژووی له‌سه‌ر بکات که
خۆی له‌چه‌ند خاڵێکدا ده‌بینیته‌وه:
1. هه‌ڵسوکه‌وتی قوتابی خوێندکار ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بێت که‌له فه‌رمایشته‌کانی
زانکۆداهاتووه.
2. قوتابی خوێنکار ده‌بێت پابه‌ند بێت به هه‌موو ئه‌و ڕێنمایی و فه‌رمایشتانه‌ی
که واژووی له‌سه‌ر ده‌کات له کاتی وه‌رگرتنی له زانکۆ/ ده‌سته‌دا.
دیاره که بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستاکان و کۆرسه‌کان و وانه‌کان له‌لایه‌ن
قوتابی خوێندکاره‌وه زۆر گرنگ وپێویستن، دیاره که ده‌وامکردنی قوتابی خوێندکار
گرنگی تایبه‌تی نه‌ک ته‌نیا بۆ فیربوون و ڕاهێنان هه‌یه به‌ڵکو بۆ سه‌رکه‌وتنی
کاری پیرۆزی زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌وپه‌ڕی پێوستیدایه، بۆیه پێویسته ئیداره‌ی
کۆلیژه‌کان ده‌وامکردنی قوتابی خوێندکار زۆر به جددی وه‌ربگرێ و ئاماده‌بوونیان
به نوسین و به‌دواداچوون تۆمار بکرێ.
ئه‌رکێکی نیشتیمانی و ئه‌کادیمیه که هه‌موو قوتابیه‌کی خوێندکار له ئاستی ئه‌و
به‌رپرسیاریه‌دا ڕه‌فتار بکات و ئاستی زانست و بڕوانامه‌کان به‌رز بکاته‌وه. له‌م
ساڵه‌وه هه‌ر قوتابیه‌کی خوێندکار که له ڕێژه‌ی 10% بێ پاساو وه له 15% به
پاساو له وانه‌کانی هه‌ر کۆرسێک غیابی هه‌بێت ئه‌وا:
- مافی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ شێوازی به‌ڕیوه‌بردنی کۆرسه‌که نامێنێت.
- مافی تاقیکردنه‌وه‌ی له‌و کۆرسه نامێنێت و به که‌وتووی ده‌وری یه‌که‌می ئه‌و
کۆرسه داده‌نرێت و به ئۆتۆماتیکی ناوی ده‌خرێته لیستی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌وری
دووه‌م.
هه‌ر قوتابیه‌کی خوێندکار که ڕێژه‌ی غیابی له کۆی گشتی وانه‌کانی ساڵ، یان
ڕۆژانی ده‌وامی ساڵ له ڕێژه‌ی 15% بێ پاساو وه له 20% تێپه‌ڕ بکات ئه‌وا له
ساڵه‌که‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی هیچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت به ئۆتۆماتیکی به
که‌وتوو داده‌نرێت.
ده‌رباره‌ی بارسووککردن (تخفیف حاله) و بارگۆڕین (تغیر حاله) و په‌ڕینه‌وه
(عبور) و ده‌رکردن (ته‌رقین قه‌ید)، له‌مه‌ودوا ئه‌و بابه‌تانه به یه‌کجاره‌کی
یه‌کلایی ده‌کرێنه‌وه به‌م پێوه‌ره‌ی خواره‌وه:
هه‌موو قوتابیه‌کی خوێندکار مافی بارگۆڕینی هه‌یه به‌بێ جیاوازی و به پێی پێوه‌ره‌کانی
پێشتر. هه‌ر قوتابیه‌کی خوێندکار که له نیوه‌ی ژماره‌ی وانه‌کانی ساڵانه (یان
نیوه‌ی وانه‌کانی کۆرس) که‌متر بکه‌وێت، ئه‌وا مافی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌وری دووه‌می
پێده‌درێت. ئه‌وانه‌ی له‌و ژماره‌یه زیاتر ده‌که‌ون به که‌وتوو داده‌نرێن و مافی
تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌وری دووه‌میان پێ‌نادرێت.
ناو سڕینه‌وه (ترقین قید) له ساڵی 2009-2010 هه‌روه‌ک جاران ده‌مێنێته‌وه، واته
هه‌ر قوتابیاکی خوێندکار که دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک بکه‌وێ و سه‌قفی زه‌مه‌نی ته‌واو
بکات، ئه‌وا ناوی له زانکۆ و ده‌سته‌کان ده‌سڕێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی خوێندنه‌وه‌ی
پێ بدرێت له زانکۆ و ده‌سته‌کانی حکومه‌تدا. ئه‌وانه ئازادن له زانکۆی ئه‌هلیدا
بخوێنن. له ساڵی ئه‌کادیمی (2010 – 2011) به‌ته‌واوی چاو به ڕێنماییه‌کاندا ده‌خشێندرێته‌وه.
13. به‌ڕیوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری:
به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری زانکۆ و ده‌سته‌کان له لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆ / ده‌سته
داده‌مه‌زرێت و پله‌ی زانستی نابێت له دکتۆرا که‌متر بێت ومهسۆولیهتی ته‌واوی
دڵنیایی جۆری فێرکردنی پێڕادهسپێردرێت. ده‌بێت شیاو بێت له زمانی ئینگلیزی و به‌کارهێنانی
کۆمپیوته‌ر به‌تایبه‌تی سۆفتوێری وۆرد و سپرێدشیت و داتابه‌یس.
بهرپرسیاریتیهکانی به‌ڕێوه‌به‌ری
دڵنیایی جۆری:
هه‌ڵگرتن و پارێزگاریکردنی گشت فایله‌کانی قوتابی خوێندکاری ئه‌و زانکۆ / ده‌سته‌یه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێداچونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه. ئه‌رکی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌یه
که بزانێت چی ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی به‌ش و کۆلیژه‌کان
په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌کی (مقیم خارجی) له کاری ئه‌م بهڕێوهبهرهدایه
کارێکی گرنگی به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری ئه‌وه‌یه که نوسراوێک ده‌رباره‌ی (فه‌رمایشتی
بایه‌خی زانکۆکان) ده‌ربکات بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی خوێندکار واژووی له‌سه‌ر بکات پێش
ده‌ستپێکردنیان به خوێندنی ساڵی نوێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری له زانکۆ ده‌بێته ئه‌ندام له لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری
زانکۆکه.