فیدباكی قوتابی/ خوێندكار

خوێندكارانی به‌ڕێز

له‌ پێناو باشتركردنی پرۆسه‌ی خوێندن و چۆنیه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ زانستییه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین سوود له‌ ڕا و سه‌رنجه‌كانتان ببینین، كه‌ سه‌ره‌نجام له‌ خزمه‌تی پرۆسه‌ی زانستی و خوێندندا ده‌بێت.

له‌ پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م فیدباكه‌دا تكایه‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌كادیمی و به‌ ئاستێكی ڕۆشنبیریی به‌رزه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ له‌ فۆرمی فیدباكه‌كه‌دا دانراون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وانه‌كان بكه‌ن نه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی لاوه‌كی و بنه‌مای په‌یوه‌ندی باش یان خراپتان له‌گه‌ل مامۆستای وانه‌كه‌ یان ناسین و نه‌ناسینیدا. واته‌ پێویسته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانتان بابه‌تی بن نه‌ك شه‌خسی و تایبه‌تی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م فیدباكه‌وه‌ كه‌ بۆ وانه‌كانی ده‌كه‌ن ڕا و بۆچوونه‌كانت له‌سه‌ر ئه‌و وانانه‌ بخه‌نه‌ ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی خوێندندا خوێندوتانن.

ئه‌نجامی ئه‌م فیدباكه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی پێشخستن 
و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی 
پرۆسه‌ی خوێندن و 
به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتیی خوێندن 
به‌كارده‌هێنرێت.

تكایه‌ كلیك له‌سه‌ر ناوی به‌شه‌كه‌ت و پاشان قۆناغه‌كه‌ت بكه‌ و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ بۆ چوونه‌ ناو سیستمه‌كه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی فیدباكی وانه‌كانت.