ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به‌و دۆكیومێنتانه‌ی كه مامۆستایان پێویستییانه بۆ پرۆسه‌كانی زانستخوازی به‌رده‌وام و هه‌گبه‌ی مامۆستا و پێك دێت له بڕوانامه و پشتگیری به‌شداربوون و نوسراوی فه‌رمی و لیستی واژۆی ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه جۆراوجۆرانه‌ی كه له كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به درێژایی ساڵی خوێندن ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها ئاگاداری و برۆشه‌ری ئه‌و كۆنفرانس و چالاكییه زانستییانه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه له زانكۆ و دامه‌زراوه زانستییه‌كانی تر ئه‌نجام ده‌درێن و به فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری ده‌كرێن و پێویست ده‌كات مامۆستایان ئاگاداریان بن. كلیك لێره (دۆكیومێنته‌كانی دڵنیایی جۆری) بكه و پاشان ئیمه‌یڵ و پاسۆردی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ت داخڵ بكه بۆ چوونه ژووره‌وه و بینینی پێكهاته‌كانی ئه‌م به‌شه. تێبینی: داواكارین له سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌ك لایه‌نی ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه سه‌رجه‌م بڕوانامه و پشتگیری و لیستی واژۆی ئاماده‌بووانی چالاكییه‌كه سكان بكه‌ن و بینێرن بۆ ئیمه‌یڵی (qa@uoh.edu.iq) بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه‌دا ئه‌پلۆد بكرێن و سه‌رجه‌م مامۆستایان بتوانن به‌ئاسانی بڕوانامه و پشتگیری به‌شداربوون و لیستی واژۆی ئه‌و چالاكییانه وه‌ربگرن كه به‌شداربوون تێیاندا. |