بۆلۆنیا پرۆسێس Bologna Process

European Credit Transfer & Accumulation System (ECTS) 
بریتی یە لە سیستەمی ئەورووپی بۆ یەکە ئەکادیمییەکان توانای گۆرین و کۆکردنەوەی تێدایە ، بە کۆی گشتی ئەم سیستەمە ئامرازێکە بۆ گەشتن بە ئامانجی باشکردنی سیستەمی خویندن و باشتر کردنی شەفافیەت لە خویندندا، هەروەها ئەم سیستەمە ئامرازێکە بۆ دان پێدانانی زانکۆکان لە جیهاندا و بەرەوپێشبردنی کوالیتی خویندن .

لەسەرەتای خویندنی ساڵی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ لەزانکۆی هەلەبجە سێ بەش ئەم سیستەمە جێ بەجێ دەکەن ، ئێمەش وەک دڵنیایی جۆری زانکۆی هەڵەبجە هەستاین بەدانانی ئەم پەیجە تا هەنگاوی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە باشتر و بەرەو پێشتر ببەین، هەروەها لەرێگای ئەم پەیجەوە مامۆستایانی بەشەکە دەتوانن راستەوخۆ نمرەی سیسمستەری تایبەتی وانەکەیان تۆمار بکەن، ئامانجمان ئەوەیە لەرێگای ئەم سیستەمەوە نمرەی خوێندکاران بەجۆرێک رێک بخرێت بەکەمترین هەڵە و لەزووترین کاتدا ئەنجامەکان بگاتەوە دەستی خوێندکار .