زانكۆى هه‌ڵه‌بجه يەکێکە لە زانکۆكانى ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری دامەزراندنی بۆ ده‌رچووه‌و ده‌كه‌وێته باشورى شارى هه‌ڵه‌بجه نزيك گوندى عه‌بابه‌يلێ. زانکۆی ھەڵەبجە له ئێستادا لە لە چوار كۆلێژ پێكهاتووه كه بريتين له (كۆلێژى پەروەردەی بنه‌ڕه‌ت، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش، كۆلێژى زانست) له‌گه‌ڵ به‌شى ئه‌ندازیاریی بیناكاری كه له ئێستادا سه‌ر به سه‌رۆكايه‌تى زانكۆيه. زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له ئێستادا كامێكى گه‌وره له شارى هه‌ڵه‌بجه‌و كامپێكى بچوكی له قه‌زاى شاره‌زوو هه‌يه. مێژوو سه‌ره‌تا پێش دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، فاكه‌ڵتى په‌روه‌ده‌ى بنه‌ڕه‌ت له شارى هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو كه سه‌ر به زانكۆى سلێمانى بوو و له سێ به‌ش پێكهاتبوو: ئینگلیزی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش. به‌ڵام له ڕێكه‌وتى 8ى ته‌موزى 2010 به‌بڕيارى ژماره (1670) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری دامه‌زراندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا وه‌ك زانكۆیه‌كی سهربهخۆو فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت له زانكۆى سلێمانى جيابووهو بووه بنه‌ڕه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه. به‌شه‌كان زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له (4) كۆلێژ و (13) به‌ش پێك هاتووه كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن: 1- كۆلێژى په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت به‌شى زمانی ئينگليزى به‌شى زمانی عه‌ره‌بى به‌شى زمانی كوردى به‌شى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان 2- كۆلێژى زانست به‌شى فيزيا به‌شى زانستى كۆمپيوته‌ر 3- كۆلێژى پهروهردەى وه‌رزش به‌شى پهروهردەى وه‌رزش به‌شى په‌روه‌رى وه‌رزشى بنه‌ڕه‌ت 4. كۆلێژی زانسته مرۆڤايهتيهكان به‌شى ياسا به‌شی بنه‌ماكانی ئاین به‌شى مێژوو به‌شی جوگرافیا به‌شی ئه‌ندازیاری بیناكاری (سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه) بە سوپاسەوە لە وێبسایتی فەرمیی زانكۆی هەڵەبجە وه وەرگیراوە. كلیك لێرە بكە بۆ سەردانكردنی وێبسایتی فەرمیی زانكۆی هەڵەبجە. |